پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی فێرکردنی شۆفێری

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
مەرجەکان
تەمەنی خاوەن نووسینگە لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
شوێنی تایبەتی هەبێت و گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی نووسینگە، کە هاوپێچکراوە.
دابینکردنی دوو (٢) ئۆتۆمبێلی تایبەت و دوو (٢) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە مەرج و جۆری ئۆتۆمبێل بە گشتی هاوپێچکراوە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢١.
دابینکردنی دوو (٢) ڕاهێنەر خاوەن بڕوانامەی ڕاهێنان بن، بە لایەنی کەم مۆڵەتی شوفێری گشتیان هەبێت و بڕوانامەی بنەڕەتی کەمتر نەبێت، بە گشتی هاوپێچە.
پێویستە خزمەتخواز ڕەزامەندی ئەمنی هەبێت.
بریکارنامەی یاسایی، ئەگەر خزمەتەکە لە لایەن بریکارەوە داوابکرێت.
پێویستە شوفێر و خاوەنی نووسینگە و ڕاهێنەرەکان پشکنینی تەندروستییان هەبێت.
پێوستە نووسراوی پاکانە باجی دەرامەتی عەقار و خانووبەرەی هەبێت.
بۆ نوێکردنەوە دووبارە پێویست بە وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی ناکات.
ماوەی مۆڵەت پێدانی کردنەوەی نووسینگە یەک (١) ساڵە، پێویستە خزمەتخواز دوای ساڵێک مۆڵەتەکە نوێبکاتەوە.
تاوانبار نەبێت بە هێچ کەتنێکی ئابڕووبەر.
پێویستە خزمەتخواز عێراقی بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى)ی خاوەنی مۆڵەت و بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
نووسراوی بەڵگەنامەی بێتاوانی هاوڵاتی.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
لیستی ناوی بەڕێوەبەڕ و ڕاهێنەرانی نووسینگە لەگەڵ بڕوانامەکانیان و مۆڵەتی شۆفێرییان.
ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ کۆنوسێک بۆ ئامێر و کەلوپەلەکانی ئۆتۆمبێلی فێرکردن.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) مانگ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢١:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ.
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ هەر کاتژمێرێک لە بەرامبەر بەکارهێنانی گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند لە پارێزگاکان دەکات، بۆ نووسینی داواکاری ڕەزامەندی دیاریکردنی ناوێک بۆ نووسینگە.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکارییەکەی، کە بە نووسراو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ هێناویەتی.
سەردانی هۆبەی مۆڵەتپێدان دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان، دواتر پسوولەی ڕسوماتی بۆ دەکرێت لە هەمان شوێن بڕی ڕسوماتەکەی دەدات و نووسراوی فەرمانی وەزاری و بڕوانامەی هەڵواسین بۆ ئامادەدەکرێت.
دوای واژۆ لەسەر فەرمانە وەزارییەکەی خزمەتخواز لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-30
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.