گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکاران لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم

پێناسە
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
0662569315
مەرجەکان
خوێندکار مافی گواستنەوەی هەیە لە گشت قۆناغەکان جگە لە قۆناغی یەکەم.
قوتابی دەرچووبێت لە خولی یەکەم بە پلەی باشە یان سەروتر، دانیشتووی هەمان پارێزگا یان ئەو شارە بێت، کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت.
قوتابی ئەگەر دایکی یان باوکی کۆچی دوایی کردبێت لە ساڵانی خوێندنی زانکۆ بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت بە هێنانی وەفاتنامە و (سورەت قید). دانیشتووی هەمان پارێزگا یان ئەو شارە بێت، کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت، ئەگەر کۆچکردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاراڵێڵ دەبێت.
ئەگەر قوتابی هاوسەرگیری کردبێت لە ساڵانی خوێندنی زانکۆ دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت، گرێبەستی هاوسەرگیری، وێنەی ڕەسەنی تۆماری باری شارستانی، بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت ڕەچاوی جیابوونەوەی خێزانی بکرێت.
ئەگەر هاوسەرگیری کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو بێت، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاراڵێڵ دەبێت.
ئەگەر قوتابی ڕەگەزی مێینە لە ساڵانی خوێندن منداڵی ببێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت.
ئەگەر منداڵبوونەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاڕاڵێڵ دەبێت. هەر وەک لە مەرج و ڕێنمایەکان ئاماژەیان پێکراوە، کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لارینەبوونی ئەو زانکۆیەی لێی وەرگیراوە و ئەو زانکۆیەی بۆی دەچێت.
فەرمانی وەزاری وەرگرتن.
ڕاپۆرتی پزیشکی، ئەگەر نەخۆش بوو.
ماوەی پێویست
دە (١٠) بۆ پازدە (١٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی تۆماری ئەو بەشەی، کە لێی وەرگیراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی گواستنەوە و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنی فۆڕمەکە بۆ ئەو بەشەی، کە داوای گواستنەوەی بۆ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنەوەی فۆڕمەکە بۆ تۆماری گشتی ئەو بەشەی، کە داوای گواستنەوەی لێدەکات.
خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگاداردەکرێتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-10
دوا دەستکاری18-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.