گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردە بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێم

پێناسە
گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانى هاوڵاتى/ وەزارەتى دارایى و ئابوورى/بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ/ گومرگەکان

کاتی کارکردن
٨:٣٠ بۆ ٢:٣٠
هەولێر
بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ
هەولێرە لە گەرەکى منارە نزیک منارەی چۆلی.
ئیمێل:kurdistancustoms@yahoo.com
kurdistancustoms@gmail.com
هەولێر
بەرێوەبەرایەتى گومرگى هەولێر
١٠٠ مەترى /نزیک سوق مرکزى کۆن.
سلێمانی
بەرێوەبەرایەتى گومرگى سلێمانى / دەروازەى شارى سلێمانى /باغى بەختیارى /تەنیشت وەزارەتى بێشووى پێشمەرگە.
دهۆک
بەرێوەبەرایەتى گومرگى دهۆک /دەروازەى شارى دهۆک /سەر رێگاى موسل.
گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گومرگى گەرمیان / دەروازى گومرگى پەروێز خان (خانەقین)/ سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامى ئیران.
ڕاپەرین
بەرێوەبەرایەتى گومرگى راپەرین / قەزاى پشدەر / سەر رێگاى کێلێ و هەلشۆ
زاخۆ
بەرێوەبەرایەتى گومرگى زاخۆ / قەزاى زاخۆ /سەر رێگاى ابراهیم خلیل.
مێرگەسۆر
بەرێوەبەرایەتى گومرگى میرگەسۆر /قەزارى میرگە سۆر/سەر رێگاى (گۆرەتۆو – پیران).
گومرگى دەروازەى باشماخ
بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى باشماخ /قەزاى پێنجۆێن /ناو دەروازەى باشماخ /سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامى ئیران.
گومرگى دەروازەى ابراهیم خلیل
بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى ابراهیم خلیل/ناو دەروازەى ابراهیم خلیل / سەر سنوورى تورکیا.
گومرگى دەروازەى حاجى ئۆمەران
بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى حاجى ئۆمەران/ قەزاى چۆمان /ناحیەى حاجى ئۆمەران /ناو دەروازەى حاجى ئۆمەران/سەر سنوورى ئیران.
گومرگى فرۆکەخانەى هەولێر
بەرێوەبەرایەتى گومرگى فرۆکەخانەى هەولێر / ناو فرۆکەخانەى هەولێر نێودەولەتى .
گومرگى فرۆکەخانە سلێمانى
بەرێوەبەرایەتى گومرگى فرۆکەخانە سلێمانى / سلێمانى /گەرەکى راپەرین /ناو فرۆکەخانەى سلێمانى نێودەولەتى.
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەش دەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
هەبوونى مۆڵەتى هاوردەی بازرگانی بۆ کەلوپەل و کاڵای هاوردەکردن، و هەبوونی مۆڵەتی هەناردەی بازرگانی بۆ کەلوپەل و کاڵای هەناردەکردن.
پشتگیرى و ڕەزامەندى وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار بە گومرگەوە بۆ هاوردەکردن یان هەناردەکردنى کاڵا، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦، و ڕێنماییە تایبەتەکانی تری پەیوەندیدار بە گومرگەوە.
ڕەزامەندی لایەنی کشتوکاڵی و ڤێتەنەری و تەندروستی و ژینگە و ئەمنی، بە پێی جۆری کاڵا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مەنەفێستى ادخال کە لە لایەن وەزارەتى گواستنەوە / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی زەمینی ئامادەکراوە تێیدا بڕ و جۆرى کاڵاکە و ئەو وڵاتەى کە لێوەی هاتووە ناوى بازرگان و ئەو شوێنەى کاڵاکەى بۆ هاتووە دیاريکراوە.
ئەنجامى پشکنینەکانى کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت که‌ کاری پشکنینی کوالیتی و کشتوکاڵى و فیزیایی و کیمیایی ڤێتێرنەرى و پشکنینی بیناسازی، بە پێی ڕێنماییەکانی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ ئەگەر گومرگردنی کاڵاکە پێویستی بەو پشکنینانە هەبێت بە پێی ڕێنماییە گومرگییەکان.
ماوەی پێویست
ئەگەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ کاری گومرگی بە سیستەماتیک کرابێت بیست و پێنج (٢٥) بۆ سی (٣٠) خولەک، ئەگەر نا پێویستی بە یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر هەیە.
تێچوو
بە پێی یاسای پێناسەی گومرگی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١٠ (کە خشتەی پێناسەی گومرگی و ڕۆژنامەی کشتوکاڵی بە پێی سیستەمی هەماهەنگی جیهانی لەگەڵدا هاوپێچ کراوە لە خشتەکەدا بەهاى هەر کاڵایەک دیاریکراوە و بە پێی ڕێژەى سەدى کە بۆ ناو هەرێم لە بەهای کاڵاکە (رەسمی گومرگی) بۆ ناو هەرێم یان دەرەوەی هەرێم، لەگەڵ کرێی پشکنین و کە بریتییە لە (١٧$) بۆ هەر بارهەڵگرێکی گەورە، (٩$) بە پێی ڕێنمایی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ بارهەڵگری دووتەنی و وەرگرتنی باجی داهات بە پێی ئەو ڕێنماییەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان بۆ هاوردەکردن، کە بریتین لە چوار ڕێژە بە پێی بەشەکانی ناو پێناسەی گومرگی ئەوانیش (١.٨%، ٧%، ٠.٣%، ٢.٢٥%) پاڵپشت بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری ژمارە (١٢٦٣) لە ٢٦/٢/٢٠١٩ و ژمارە (١٤٩١) لە ١٠/٣/٢٠١٩ و باجی هەناردەکردن بۆ سەرجەم کاڵاکان بە ڕێژەی (٠.٠٧٥%)دیاریکراوە و کۆمەڵێک کرێی بە پێی ڕێنمایی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ تر لەبابەتی:

کرێی وەرگرتنی سامپڵی خۆراک ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی کۆنترۆڵی جۆری ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی ڤێتەنەری ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی کشتوکاڵی ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی سوتەمەنی هاوردە ٩$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی بیناسازی ٧$
عمولەی بانک ٥$
بەهای فۆرم ٣$
کرێی قەپان ٥$
پولی دارایی ٢$
تێبینی /
- ئەو شوێنانەی بانکیان لێ نییە پارەکە وەرناگیرێت عمولەی بانک وەرناگیرێت.
- کرێی پشکنینەکانی (کشتوکاڵی، تەندروستی، کۆنترۆڵی جۆری، تاقیگەی بیناسازی)ئەم کرێیانە لە کاتێکدا وەردەگیرێن کە پشکنین و خزمەتگوزارییەکە ئەنجام درابن لە لایەن فەرمانگە تایبەتمەندەکانی خۆیانەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ دەکات.
ئەگەر خزمەتەکە بە شێوەی دەستی بێت، خزمەتخواز دەبێت سەردانی ئەم بەشانە بکات:
سەردانی بەشی وەرگرتنی ڕاگەیاندنی گومرگی دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاگەیاندنی گومرگی.
سەردانی بەشی پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی کاڵا.
سەردانی بەشی خەمڵاندن دەکات، بە مەبەستی خەمڵاندنی کاڵاکەی پاڵپشت بە ئەنجامی پشکنینەکە.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی ناوەڕۆکی هەردوو فۆرمی پشکنین و خەمڵاندن.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پسوولە.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی ناوەڕۆکی هەردوو فۆرمی پشکنین و خەمڵاندن و پسوولە.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕەسمی گومرگی و وەرگرتنەوەی وێنەیەک لە مامەڵەکە.
سەردانی بەشی ئامار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکە سیستەمی ئەلیکترۆنی هەبوو، خزمەتخواز تەنها سەردانی بەشی وەرگرتنی مەنەفێست دەکات، کارەکانی بۆ تەواو دەکرێت و مامەڵەکەی لە بانک وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-21
دوا دەستکاری12-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.