بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان

هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
ئەو قوتابییانەی دابڕاون لە خوێندن و مافی خوێندنیان لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەماوە و دەیانەوێت بڕوانامە بە دەست بهێنن، پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی لە ئەزموونەکانی دەرەکی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە.
بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.