پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى باڵاخانە و پێشانگا

پێناسە
بریتییه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن و دروستکردنى باڵاخانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە / تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م / ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
نابێت کێشە لە وێنەى تۆمار، چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسەندکردنى نەخشە و ڕسومات.
وه‌رگرتنی ڕەزامەندیى لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی).
ئەم خزمەتە دەتوانرێت لە لایەن بریکارەوە داوابکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور لە شەش (٦) مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە موڵک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ چل و پێنج (٤٥) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌م خزمه‌ته‌ هه‌ندێک ڕسومات دیاریکراوه‌، بە شێوەیەکى گشتى تێچووى بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە.
ئەم ڕسوماتانە لە ڕێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریکراون به‌پێی (بڕیاری ژمارە (١٢٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی وەزیران):
- ڕووبەڕى بینا × ٢,٠٠٠ دینار = ڕسوماتى بینا.
- ڕووبەرى بینا × ٤٥٠ دینار = ڕسوماتى پارکى ئۆتۆمبێل.
- ڕووکارى بینا × پانى شۆستە × ٥,٠٠٠ دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- ڕووکارى بینا × پانى شەقام (قیر) × ٨,٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى قیر.
- ڕووکارى بینا × پانى شەقام (کۆنکریت) × ٨,٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى کۆنکریت.
- ڕووکارى بینا × ٧,٠٠٠ دینار / ٢ = ڕسوماتى قالبی شۆسته‌.
- کرێى پشکنین (٤٥,٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگیرێت.
- بڕى (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار بارمتەى لێ وەردەگیرێت بۆ یەک مەتر دووجا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنی بۆ لای بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى باڵاخانە و پێشانگا دەکات.
سەردانی ژوورى ڕووپێوان دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەگەزى شەقامەکە.
نووسراوى پشکنینى هاوبەش لە نێوان شارەوانى و تاپۆ.
نەخشەى باڵاخانەکە ئاڕاستەى لیژنەى پەسەندکردنى باڵاخانە دەکرێت.
دواى پەسەندکردنى نەخشەى باڵاخانەکە گرێبەستى دیزاین و گرێبەستى سەرپەرشتى.
نووسراوى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگرى شارستانى بۆ دەکرێت.
دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی باجى خانووبەرە و باجى دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ دەکات.
سەردانی بەشى یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە، کە پابەندى ڕینماییەکانى شارەوانى بێت.
هەژمارى بڕى تێچووى دروستکردنى باڵاخانەى بۆ دەکرێت و لەگەڵ دانانى بارمتە.
نەخشەى مەدەنى پشکنینى بۆ دەکرێت.
وێنەیەک لە بەراییەکان و نەخشەکەى لێ داوادەکرێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-06
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.