لابردنی هێمای گلدانەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

پێناسە
ئەم خزمەتە بریتییە لە لابردنی نیشانەى گلدانەوە لەسەر مولک یاخود ناسنامەى ژووری بازرگانی یاخود هەلوەشاندنەوەى دەستەبەری کەسی کە بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانراوە یاخود ئەنجام دراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/نووسینگەى وەزیر/بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل / INFO@MHE-KRG.ORG
65764117570
مەرجەکان
خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت.
پرۆسەی پاکتاوی دارایی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی ئەنجام دابێت.
خزمەتخواز پێوستە نووسراوی تایبەت بە داواکاری لادانی هێمای گلدانەوە بهێنێت، نووسراوەکە ئاماژە بکرێت بە سالانی خزمەتی ناوبراو دوای تەواوکردنی خوێندنەکەى کە(٥) ساڵە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود پاسپۆرت.
وێنەیەک لەدەستەبەرییەکەى کەلە فەرمانگەى دادنووسی یاخود وەزارەتەوە بۆی کراوە.
وینەیەک لە تۆماری مولک یان ناسنامەى ژووری بازرگانی.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ چل و پێنج (٤٥) خولەک.
تێچوو
- ئەگەر لە دیوانی وەزارەت ئەنجام بدرێت ئەوا هیچ برە پارەیەک وەرناگیرێت،
- ئەگەر لەرێگەى فەرمانگەى داد نووسی ئەنجام بدرێت ئەوا بەپێی یاسا و رێنماییەکان لە فەرمانگەى دادنووسی مامەلەى لەگەڵ دەکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی دەکات، لە ژووری هاتوو ژمارەی هاتوو بەنووسراوەکە دەدرێت.
سەردانی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیرەکان، بە مەبەستی هامشی سەر نووسراو.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی نێردراوان یاخود تواناسازی بەپێی جۆرو باری مامەڵەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیکارە کارگێرییەکان.
بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیرەکان رەزامەندی دەدات لەسەر پرۆسەی لادانی هیمانی گلدانەوەکە ئەگەر هیچ پابەندیەکی دارایی یاخود کارگێری و ئەکادیمی لەسەر نەبێت.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو و ئاراستەکردنی بۆ ئەو فەرمانگە دادنووسییەی کە هێمای گلدانەوەکەى داناوە بۆ هەلوەشاندنەوەى گلدانەوەکە، بەڵام ئەگەر نیشانەی گلدانەوەکە لە وەزارەت دانرابێت، ڕاستەوخۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی فەرمانی کارگێری دەردەکات بۆ هەڵوەشانەوەکە بە واژۆی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەى کارگێڕی و دارایی، پرۆسەکە کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-27
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان