پێناسە
بەڵێننامەیەکە کە کەسێک بەهۆیەوە بەئەنجامدانی کارێک یان ئەنجام نەدانی کارێک یان رەفتارێک پابەند دەکات و بەرپرسی دەکات لە ناوەرۆکەکەى بەمەرجێک لە چوارچیوەى یاسا و داب و نەریتی گشتی دەرنەچێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/نووسینگەى وەزیر/بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل / INFO@MHE-KRG.ORG
65764117570
مەرجەکان
پێویستە تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێوستە خۆی ئامادەبێت یان بریکاری هەبێت بەپێی (بریکارنامەى گشتی یان تایبەت) کەلە دادنووسی ریکخرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ هاوڵاتیانی ناوەوەى هەرێم: کارتی نیشتمانی یاخود پاسپۆرت، (ڕەسەن و کۆپی).
بۆ هاوڵاتیانی بیانی: کارتی نشینگە و پاسپۆرت، (ڕەسەن و کۆپی).
ماوەی پێویست
بیست(٢٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
- سێ هەزار دیناری عێراقی (٣٠٠٠) بۆ پەسەندکردن.
- هەزار دیناری عێراقی(١٠٠٠) بۆ پولی دارایی.
ئەم خزمەتە بەپێی یاسای رسوماتی دارایی ژمارە ١٤ ی سالی ١٩٨١ کۆنوسی لیژنەى دەرخستەى رسوماتی فەرمانگەى دادنوسیەکان ژمارە (٨/٦/٥٨٤) لە ٢٠١٧/٣/١٥ پێشکەش دەکرێت
- ئەگەر بەڵگەنامەکە لەسەر بڕێک پارە بێت ئەوا بۆ هەر یەک ملیۆن دینار(١،٠٠٠،٠٠٠) بڕی دوو هەزار دیناری عیراقی (٢٠٠٠)وەردەگیرێت بەپێی
پسولەى دارایی (٣٧آ) لە ب. دارایی وەزارەت بەمەرجێک بڕەکەی لە سی هەزار دیناری عێراقی (٣٠،٠٠٠) تێپەر نەکات
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکات لە بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی.
لەهەمان بەرێوەبەرایەتی بەڵێننامەکەی بۆ ئامادە دەکرێت، پەنجەمۆر و واژۆ دەکات
لەبەردەم بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی دیوانی وەزارەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-25
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان