پێناسە
بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی یان زیادكردن و گۆڕینی چاڵاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
پێویسته دۆسیه‌ی كۆمپانیا هیچ كه‌موكوڕییه‌كی تێدا نه‌بێت ساڵانه به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوێكرابێته‌وه.
پێشكه‌شكردنی داواكاری به به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی كۆمپانیاكانی هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆک به هاوپێچكردنی كۆنوسی كۆبوونه‌وه تێدا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی، كه لە چاڵاكی كۆمپانیا ده‌كرێت ئاماژه‌ی پێكرابێت.
ئه‌گه‌ر چاڵاكی كۆمپانیا پێویستی به مۆڵه‌ت هه‌بێت، پێویسته ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بە چاڵاکییەکە وه‌رگیرێت وه‌كو چاڵاكییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له بواری ئاسایش كارده‌كەن، یان تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌كو چاڵاكی ده‌رمان و ئامێری پێداویستی پزیشكی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمپانیا.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
- وردبینیكردنی كۆنوس (٥٠,٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی گۆڕانكاری (٥٠,٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی بڵاوكردنه‌وه (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- كرێی گۆڕانكاری (٥٠,٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی بڵاوكردنه‌وه (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەپێی سنووری جوگرافیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات، بە مەبەستی پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌گه‌ڵ كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌ی بە بەڕێوەبەری فەرمانگە.
سەردانی هۆبه‌ی یاسایی دەکات، بە مەبەستی په‌سەندکردن.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسیە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولە.
سەردانی بەشی كۆمپانیا نشتمانییه‌كان دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی فەرمانی گۆڕینی چاڵاکی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر فەرمان.
ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی وەرگرتە بە فەرمانی گۆڕینی چاڵاکی کۆمپانیا و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-33
بابەت
دوا دەستکاری
11-12-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان