حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

هاتووچۆ و لێخوڕین

هەر هاووڵاتییەک ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت، تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئامێرە کشتوکاڵییەکانی هەیە کە خێراییەکەی لە (٤٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و دەتوانێت عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، و شوفێری ئامێری بیناسازییەکان کە خێراییەکەی لە (٦٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت.
هەر هاوڵاتییەک ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت، تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
هەر هاوڵاتییەکی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پاسی هەیە، بەپێی قەبارە و ژمارەی سەرنشینی پاسەکە چەند جۆرێکی هەیە (D1– D1E– D- DE).
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ یان ئەو ئامێرانەیە له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه‌ پێشتر تۆماركراوه.