مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان

پێناسە
ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
مەرجەکان
پابەندبوون بە رێنماییەکانی ژمارە (٥) ساڵی ٢٠١٣ بۆ پێدانی مۆڵەتی هەنگەلان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
سەرەتا داواکارییەک پێشکەش بە ب. گ. کشتوکال دەکرێت لە پارێزگاکان، پاشان لێژنەی پێکهاتوو بۆ ئەم مەبەستە سەردانی شوێنە کە دەکات و ئەگەر هەموو مەرجەکانی تێدابوو ئەوا بریار لە سەر پێدانی مۆڵەتەکە دەدات، هەنگاوی کۆتایی پێدانی مۆڵەتەکە لەلایەن بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی پارێزگاکە واژووکراوە
ماوەی پێویست
(١) کاتژمێر بۆ (٣) کاتژمێر.
تێچوو
پێویستە نرخی بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دیاری بکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا داواکارییەک پێشکەش بە ب. گ. کشتوکال دەکرێت لە پارێزگاکان پاشان لێژنەی پێکهاتوو بۆ ئەم مەبەستە سەردانی شوێنە کە دەکات و بریار لە سەر پێدانی مۆڵەتەکە دەدات.
هەنگاوی کۆتایی پێدانی مۆڵەتەکە لەلایەن بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-29
دوا دەستکاری06-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.