پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چایخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ چایخانەکان، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی مۆڵەتی كۆمەگڵەی ناحكومی نێودەوڵەتى وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدانی مۆڵەتی پیشەی بەرگدروو پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ پیشەی بەرگدرووی، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ، کە هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی دەتوانن داوای بکەن.
مۆڵەتی پیشەی نووسینگەی خزمەتگوزار پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ نووسینگە خزمەتگوزاری، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی تەلەفزیۆن پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی تەلەفزیۆن دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی سبوغچی ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری سبوغی ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک دەکەن.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
مۆڵەتی پیشەی ماسی برژاو پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە پیشەوەران بۆ ماسی برژاو، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.