مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی (کۆمپیوتەر و چاپ سکرین و زەنگۆگراف)

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
پێویستە تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنیی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکات.
نابێت کتێب یان گۆڤار یان ڕۆژنامە یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر بە بێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری چاپ یان ڕەنووس بکەن.
ئەگەر مۆڵەتدراو بۆی نەکرا لە شوێنی کارەکەیدا کار بکات، ئەوا دەبێت بریکاری گشتی بۆ جێگرەکەی بکرێت، لەپاڵ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت.
هەر چاپکراوێکی چاپ دەکرێت، پێویستە ناوی سیانی بەسەرەوە بێت، بۆ زەنگۆگراف و سکرین پێویستە بە وردی ناوی تەواو و مۆڵەتی ئەو دەزگایە تۆماربکات، کە کارەکەی بۆ ئەنجامدراوە، لە کاتی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان مۆڵەتدراو بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
دەزگای کۆمپیوتەر و سکرین پێویستە تۆمار و دۆسیەی تایبەتیان هەبێت و هەموو ئەو کارانەی ئەنجامیدەدەن تیادا تۆمارکرابن و هەڵگیرابن، لە کاتی پشکنین بخرێنە ڕوو.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێککەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / بەڕێوەبەرایەتى یاسا:
- بۆ کۆمپیەتەر بڕی (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ چاپ سکرین (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ زەنگۆگراف (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی شوێنی جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە وە سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەی گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B02
دوا دەستکاری14-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.