داواکانی (دعاوي) بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی تایبەتە بەو داوایانەی (دعاوي) کە فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەشی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی دەکەن، لە بارەی کێشەکانی پەیوەست بە یاساکانی ڕاژەی فەرمانبەران و سزا بەرزەفتییەکان (انضباطیة) کە لە لایەن فەرمانگەکەیانەوە دەرچووە. جۆرەکانی داوا لە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم: یەکەم: داواکانی پەیوەست بە ڕاژەی فەرمانبەران دووەم: داواکانی پەیوەست بە سزا بەرزەفتییەکانی فەرمانبەران
پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی دەستەی بەرزەفتەکردنی فەرمانبەرانی هەرێم (تمییز الدعاوي الانضباطیة) و بڕیارەکانی دادگای کارگێڕی دوای دەرچوونی بڕیار لە دەستەی بەرزەفتەکردنی فەرمانبەرانی هەرێم یان لە دادگای کارگێڕی، لایەنی ناڕازی دەتوانێت تانە لەم بڕیارانە بدات لە دەستەی گشتی ئەنجومەنی شورای هەرێم، بە مەبەستی پێداچوونەوە.
دادگای کارگێڕی (المحکمة الاداریة) تایبەتە بە سەیرکردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە کارگێڕییانەی، کە لە فەرمانبەران و دەستەکانی فەرمانگەکانی هەرێمەوە دەردەچن، یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی فەرمانگەکان و کەسەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە کارگێڕییە کۆتاییەکان. هەروەها داواکانی قەرەبووکردنەوە لەو زیانانەی، کە دروست دەبن لە ئەنجامی ئەو بڕیارە کارگێڕییانەی بە نایاسایی دەرچوون. جۆرەکانی داوا لە دادگای کارگێڕی: یەکەم: داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیارە کارگێڕییەکان. دووەم: داواکانی قەرەبووکردنەوە.
پێشبینى ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان بەشى پێشبینى ڕۆژانە بۆ ماوەى (٤٨) کاتژمێرى داهاتوو ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ى بەیانى هەموو ڕۆژێک بڵاو دەکاتەوە، هەروەها لە کاتى هاتنى شەپۆڵێکى باران بارین، یان هاتنى سەرمایەکى زۆر، یاخود هاتنى شەپۆڵى گەرما، ڕاپۆرتى تایبەت بڵاو دەکەینەوە. جگە لەوانە ڕاپۆرتى پێشبینى کەش و هەوا، داتاى باران بارینى تۆمارکراو، پلەکانى گەرما و داتاى بەفربارین بڵاودەکەینەوە. بڵاوکردنەوەى ئەم داتایانە لە ڕێگاى تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک و سایتى فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەروەها لە ڕێگاى ناردنى ئیمەیڵ بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن و دامودەزگاکانى حکومەت.
دابەشکردنی نەوتی سپی پرۆسەیەکە ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان بەپێی پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی تانکەری گواستنەوەی نەوت.
دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی وەکیلی ڕێگە پێدراو کە ئەچنە ناو کۆڵانەکان و بەردەم ماڵی هاوڵاتییان بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.