دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی وەکیلی ڕێگە پێدراو کە ئەچنە ناو کۆڵانەکان و بەردەم ماڵی هاوڵاتییان

پێناسە
بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان)

کاتی کارکردن
بریکارەکان ئازادن لە کاتی دابەشکردنی غاز.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕیکای فلکەی باز تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504499089
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / کازیوە تەنیشت دیلان ستی
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
07480650738
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى / نزيک زانكويا جيهان
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07502152361
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکیەتی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
بە دەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بێ مەرجە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەی پێویست نییە.
ماوەی پێویست
پڕۆسەکە بەردەوامە هەر کارتێک بریکارەکان بچنە بەردەم ماڵی هاوڵاتییان هەر لە هەمان کات هاوڵاتی سودمەند دەبێت لەم خزمەتگوزارییە.
تێچوو
لە پارێزگای هەولێر: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتیيان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.
بە پێی فەرمانى كارگێڕى ژمارە (٧٦٦) لە ڕێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠٢٠.

لە پارێزگای دهۆک: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتيیان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٩،٠٠٠) نۆ هەزار دينار بۆ هەر بوتڵێک بە نوسراوى فەرمانى كارگێڕى ژمارە (٣٨٧) لە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢١.

لە ئيدارەى گەرميان : دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتيیان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.

لە پارێزگای سلێمانی: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتیيان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هیچ هەنگاوێک پێویست نییە، ڕاستەوخۆ بریکاری غاز دەچێتە بەر ماڵان و هاوڵاتییان دەتوانن سودمەندبن لەم خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-04
دوا دەستکاری15-05-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.