کارتی نیشتمانی بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.
کارتی زانیاری کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک، کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
کوتانی منداڵان پێدانی ڤاکسین بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک (١) ڕۆژی تا شەش (٦) ساڵی.
بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
پێدانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٣) ژمارەییە، بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دەستەبەرکردنی کرێکار دەستەبەرکردنی گشت کرێکارانی کەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی مافەکانیان لە کاتی کارکردنیان.
تۆمارکردنی نووسینگەی تاکە کەسی بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.