پۆلێنکردنی کۆمپانیا و بەڵێندەرانی خۆماڵی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
گۆڕینی ناوی هاوبەشی ئاو بۆ گۆڕینی ناوی ئەو کەسەی، کە هاوبەشییەکەی ڕاکێشاوە لە کاتی فرۆشتن و کڕینی خانوو.
ئهنجامدانی فهریزهی حهج بۆ هاوڵاتیانی ههرێمی کوردستان بریتییە لە خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی مۆڵەتی فهریزهی حهج بۆ هاوڵاتیانی ههرێمی کوردستان، کە لە ڕێی بەشداریکردنی هاوڵاتی لە تیروپشک، ئەنجامدەدرێت. ئەو هاوڵاتییانەی بەپێی خشتەی ساڵانە ناویان لەو تیروپشکە دەردەچێت، دەتوانن ئەم مۆڵەتە بە دەستبهێنن و سەردانی ماڵی خودا بکەن، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج. حەج ئەرکێکی ئایینی واجبە لەسەر ههموو ئەو کەسانەی کە موسڵمانن و بنەمای ئەو ئایەتە پیرۆزە دەیانگرێتەوە: (ولِلهِ عَلى النَاسِ حِجُ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلیهِ سَبِیلاً) (ال عمران).
پێدانهوهى کرێى گهڕانهوهى ئاوارهکان بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.
قهرهبووکردنهوهى ئاواره گهڕاوهکانى ئێران و تورکيا قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرپەرشتی ئەو كەسانەی كە لادانی یاساییان كردووە بە یاساش سەر پێچیان لەسەر ساغ بووەتەوە (چاكسازی كۆمەڵایەتی بۆ زیندانیکراوان) ئەم خزمەتگوزاریەیە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان پێی هەڵدەستێت و بریتییە لە دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان لە ڕووی ڕەوشتی و پەروەردەیی و ڕەفتاری و كلتوورییەوە بە ئامانجی گێڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا وەكو تاكێكی سوودبەخش.
دەستەبەرکردنی کرێکار دەستەبەرکردنی گشت کرێکارانی کەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی مافەکانیان لە کاتی کارکردنیان.
کردنەوەی خولی ڕاهێنان (مهشق و ڕاهێنانی پیشهیی) کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کارهبا، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.
گواستنهوهى ئاواره گهڕاوهکان بۆ شوێنى مهبهست دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.