دەزگاى گشتى کاروبارى مین

پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بە کۆمپانیاکانى بوارى مینپاکى، کە لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون و هەروەها ئەو ڕێکخراوە مرۆییانەش (ناوخۆیی و بیانى) کە لە بوارى مینپاکى کاردەکەن لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، بەپێی بوونى توانا و لێهاتووى مرۆیی بوونى کەلوپەلى پێویست و تایبەت بە بوارى مینپاکى بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێسا و ڕێنماییەکانى دەزگاى گشتیى کاروبارى مین.
گرێبەستکردن لە بوارى مينپاکى (پاککردنەوە Clearance، نيشانەکردن permanent Marking، ڕوپێوى Survey، ڕاهێنان Training، بەڕێوەبردنى مەترسى مين و تەقەمەنى Mine & Erw Risk Management).
پەروەردەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی، هەموو ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە، کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی قوتابییانی مین و پارچە تەقەمەنییەکان، لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵکانی بەر مەترسی و گۆڕینی هەڵسوکەوتیان. چالاکییەکانی بریتیین لە: (بڵاوکردنەوەی زانیارییە گشتییەکان، پەروەردە و ڕاهێنان و پەیوەندیکردنی کاروباری مین بە کۆمەڵگا) دەگرێتەوە.
لە چوارچێوەى بەرنامەى کاروبارى میندا ئەم زاراوەیە ئەو تاسک و کردارانە دەگرێتەوە، کە بە هۆیانەوە دڵنیایى دەدرێت بە پاککردنەوە یان لە ناوبردنى هەموو مین و پارچە تەقەمەنییەکان لە ناوچەیەکى دیاریکراو و لە قوڵاییەکى دیاریکراودا، یاخود هەر پێوەرێکى تر، کە دەسەڵاتى کاروبارى مینی نیشتمانى دیارىدەکات.
دەستنيشانکردنى ناوچە مەترسيدارەکان (کێڵگە مينەکان، ناوچەى مەترسيدار) بە شێوەى ليست، کە زانيارى تەواو لەسەر شوێن و ڕووبەر و بە دەستنيشانکردنى پۆوتانى جوگرافى و دابينکردنى نەخشەى پڕۆفيشيناڵى جوگرافى ناوچەکە بە ڕەنگاوڕەنگ و قەبارەى جياواز، بەپێی پێويستى کارەکە، بە جۆرى چاپکراو و مینی ئەلکترۆنى، بە شێوازى فايل لە ڕێگاى پۆستى ئەلکترۆنى يان لەسەر سى دى ڕەوانە بکرێت.