مۆڵەتپێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت بۆ کۆمپانیاکانى بازرگانى و کۆمەڵە و ڕێکخراوە مرۆییەکانى (خۆماڵى و بیانى) بوارى کاروبارى مین و تەقەمەنى

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بە کۆمپانیاکانى بوارى مینپاکى، کە لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون و هەروەها ئەو ڕێکخراوە مرۆییانەش (ناوخۆیی و بیانى) کە لە بوارى مینپاکى کاردەکەن لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، بەپێی بوونى توانا و لێهاتووى مرۆیی بوونى کەلوپەلى پێویست و تایبەت بە بوارى مینپاکى بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێسا و ڕێنماییەکانى دەزگاى گشتیى کاروبارى مین.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى » بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتیى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر ئەنجومەنی وەزیران
07517380205
مەرجەکان
کۆمپانیاکان پێویستە تایبەتمەندیی بواری کاروباری مینیان هەبێت لە (وەزارەتى بازرگانى/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان)ى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابن.
ڕێکخراوەکان پێویستە تایبەتمەندیى بوارى کاروباری مینیان هەبێت لە (فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان)ى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابن.
کەلوپەل و کارمەندى تایبەتمەند لە بوارەکانى کاروبارى مین ئامادە کرابێت، بۆ هەر چالاکییەک تیم و کەلوپەلی تایبەتى خۆی هەبێت.
لە ئەنجامى (هەڵسەنگاندن) بەپێی ڕێنماییەکانى دەزگا سەرکەوتووبن.
نووسینگەى (کۆمپانیا، ڕێکخراو) پێویستە لە سنوورى هەرێمى کوردستان بێت.
توانای دارایی هەبێت.
دەزگا دەتوانێت پڕۆسەى مۆڵەتپێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت ڕابگرێت بە هۆکارى ئەمنى یاخود کێشەى دارایی، یان هەر هۆکارێک دەزگا بە پێویستى بزانێت.
(ستافى چالاکییەکان) پێویستە بڕوانامەى شیاندنیان بەپێی ڕێنماییەکانى دەزگا هەبێت (هەرکەسەو بە گوێرەى بەرپرسیارییەتەکەى) لەگەڵ وێنەیەک لە گرێبەستەکانیان.
کەلوپەلەکان دەبێت خاوەنداریەتییەکەى بۆ (کۆمپانیا، ڕێکخراو) بێت، لە هیچ بوارێکى تر کارى پێنەکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنى داواکارى لە لایەن (کۆمپانیا، ڕێکخراو، کۆمەڵە).
بەڵگەنامەى تۆمارکردنى (کۆمپانیا، ڕێکخراو، کۆمەڵە) و پشتگیریى ساڵانەى لایەنى پەیوەندیدار بە نووسراوى فەرمى ئاڕاستەى دەزگاى مین بکرێت.
پاکانەى باجى دەرامەت تەنیا بۆ کۆمپانیاکان.
پشتگیریى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران.
ڕەسیدى بانکى بە بەڵگەى باوەڕ پێکراوى فەرمى، تەنها بۆ ئەو کۆمپانیایەى، کە یەکەم جار داواى وەرگرتنى مۆڵەت دەکەت.
پشتگیریى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بۆ پارێزەرى تایبەت بە کۆمپانیا.
پشتگیریى سەندیکاى ژمێریاران و وردبینان بۆ ژمێریاریى تایبەت بە کۆمپانیا.
لستى ستافى چالاکییەکان و بڕوانامەى شیاندنى ئەو کەسانەى، کە کاردەکەن لە بوارى پێشکەشکراو، نابێت ئەو کەسانە لە هیچ کۆمپانیا و ڕێکخراوى تر تۆمارکرابن.
لیستى کەلوپەل لەگەڵ ژمارە و کۆدەکانیان، جانتای پزیشکى بەپێی ڕێنماییەکانى دەزگا، ئامێرەکانى میکانیکى ئەگەر هەبێت لەگەڵ ناسنامەى ڕەسەن (اصلى) و قەرزدار نەبێت و ئامادەکرابێت بۆ کارى مینپاکى، لەگەڵ مۆڵەتى کارکردن و مۆڵەتى شوفێرى (بە لایەنى کەم دوو (٢) ئامێر).
(SOP) هەنگاوە پێوەرەکانى کارکردن بە زمانى کوردى، لەگەڵ وێنەیەک لەسەر (CD)تۆمار کرابێت.
(نمایش) لە کێڵگەی مینى ئامادەکراو بۆ ڕاهێنان، تەنیا بۆ ئەو لایەنانەى داواى وەرگرتنى مۆڵەتدەکەن.
بیمەی کارمەندان.
ماوەی پێویست
وەرگرتنی مۆڵەت: پێنج (٥) بۆ دە (١٠) ڕۆژ، نوێکردنەوەی مۆڵەت: سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى بە نووسراوى فەرمى بۆ وەرگرتن یان نوێکردنەوەى مۆڵەت.
وەرگرتن یان نوێکردنەوەى (فەرمان)ی کارکردن لەگەڵ پێدانى (بڕوانامە).
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-03
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.