پاککردنەوەى کێڵگە مینەکان و نه‌هێشتنى مه‌ترسیيه‌کانى مين و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌کانى جه‌نگ

پێناسە
لە چوارچێوەى بەرنامەى کاروبارى میندا ئەم زاراوەیە ئەو تاسک و کردارانە دەگرێتەوە، کە بە هۆیانەوە دڵنیایى دەدرێت بە پاککردنەوە یان لە ناوبردنى هەموو مین و پارچە تەقەمەنییەکان لە ناوچەیەکى دیاریکراو و لە قوڵاییەکى دیاریکراودا، یاخود هەر پێوەرێکى تر، کە دەسەڵاتى کاروبارى مینی نیشتمانى دیارىدەکات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگا » بەڕێوەبەرايەتى چالاکیەکانى مین لابردن

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتی چالاکییەکانى مین لابردن / هەولێر
هەولێر / شەقامى (١٠٠)م/ گوندى ئیتالى١
07517380205
مەرجەکان
کێڵگه‌ى مين ڕێگاى پێگه‌يشتنى هه‌بێت.
پێشینە (اولویەت) پاککردنه‌وه‌ى کێڵگه‌ مينه‌که‌ بەپێى ڕێنماییەکانى دەزگا بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ بەڵگەنامەیەکی نییە.
ماوەی پێویست
به‌گوێره‌ى ڕووبەر و جۆرى کێڵگه‌کان.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى.
واژۆکردنى بەڵگەنامەى ڕادەستکردنەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-04
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.