فەرمانگەکانى باجی دەرامەت

ئەو باجەیە، کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگیرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٥%) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک میلیۆن دینارەوەیە.
هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات، کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت، کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەر کەسێک پێنج (٥) ساڵ جارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای هەیە لە باجی دەرامەت تەنها بۆ یەک (١) موڵکی نیشتەجێبوون.
هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.