دابینکردنى ڕووبەری پێویست لە زەوى (بەردەڵان) بۆ پڕۆژە نا کشتوکاڵییەکان ڕەزامەندى دانە لەسەر دابینکردنى ڕووبەرى پێویست بۆ پڕۆژە نا کشتوڵییەکان.
مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
هاوردەکردنى بەروبووم و پێداویستییەکانى سامانى ماسی ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
رێگادان بەهاوردەکردنى پێداویستى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
فراوانکردنى وزەی پڕۆژەکانى سامانى ماسی بریتییە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە فراوانکردن یان زیادکردنى حەوزەکانى بەخێوکردن.
پێدانى مۆڵەت بۆ بەرهەمهێنانى بنیشت لە دار قەزوان پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
تاقیگەى شیکردنەوەى خاک و ئاو و پەین و ڕووەک بریتییە لە شیکردنەوەى خاک لەرووى فیزیاوى و کیمیاوى، و شیکردنەوەى ئاو و دیارکردنى ترشى و تفتی وڕێژەى توخمە قورسەکان و ژەهراوییەکان، هەروەها شیکردنەوەى پەینى کیمیاوى ئۆرگانى ودیارکردنى ڕیژەى تەخمە خۆراکیەکان هەروەها شیکردنەوەى ڕووەک و دیارکردنى ڕێژەى توخمە خۆراکیەکان و ڕێژەى زەیت.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.