پێدانى مۆڵەتى باخدارى (باخ، نەمامگە، خانووى پلاستیکى)

پێناسە
ڕێکخستنى بەرهەمهێنانى بەروبوومەکان بە شێوەیەکى تەندروست و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و هونەرى و هەروەها پابەندبوونى جووتیاران و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانى کشتوکاڵى و کار ئاسانى بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پڕۆژەکانى باخدارى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ب. باخداری

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / هەولێر
هەولێر / شەقامى (٤٠)مەترى بەرامبەر نەمامگەى دارستانى ناوەندى هەولێر
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / سلێمانی
سلێمانی / بەکرەجۆ / نزیک بنکەى ئاگرگۆژینەوە
ئیمێل: suli.agriculture@yahoo.com
0533203986 - 0533210347
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / دهۆک
دهۆک / نزیک نەمامگەى مالتا
ئیمێل: agridohuk832007@ yahoo.com
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / هەڵەبجە
هەڵەبجە / سەروى مۆنۆمینتى هەڵەبجە
ئیمێل: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / گەرمیان
گەرمیان
ئیمێل: bgk.garmian@gmail.com
07702154384
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / سۆران
سۆران / ناو بازار / سەر ڕێگاى دیانا
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / زاخۆ
زاخۆ / لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى زاخۆ
مەرجەکان
پێویستە خاوەنداریەتى زەوییەکە پێشکەش بکات و هیچ کێشەیەک لەسەر ئەو پارچە زەوییە نەبێت کە پڕۆژەکەى لە سەر ئەنجام دەدات.
هێڵکارى زەوى (مرتسم) لە لایەن پێوەرى کشتوکاڵى و پەسەندکردنى لە لایەن فەرمانگەى کشتوکاڵى ناوچەکە.
پێویستە سەرچاوەى ئاوى مسۆگەرى هەبێت.
پێویستە دیاریکراو لە دەرەوەى سنوورى شارەوانى بێت.
ڕووبەرى ڕێگاپێدراو:
بۆ دامەزراندنى باخى مێوە لە (١,٥) دۆنم کەمتر نەبێت بۆ ناوچە شاخاوییەکان، لە (٥) دۆنم کەمتر نەبێت بۆ ناوچە دەشتاییەکان.
بۆ دامەزراندنى نەمامگە ئەگەر بەرهەمهێنانى نەمامى مێوەجات بێت لە پێنج (٥) دۆنم کەمتر نەبێت، بەرهەمهێنانى نەمامى جوانکارى و شەتڵى سەوزەوات لە سێ (٣) دۆنم کەمتر نەبێت.
بۆ دامەزراندنى خانووى پلاستیکى لە دوو (٢) دۆنم کەمتر نەبێت، بۆ جۆرى تونێل، لە (٥) دۆنم کەمتر نەبێت، بۆ جۆرى مەلتى سپان و سیستەمى هیدروبونیک و کۆى ڕووبەرى بەکارهێنراو بۆ خانووى پلاستیکى لە (١) دۆنم (٢,٥٠٠) مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت، بۆ جۆرى مەلتى سپان و سیستەمى هیدروبونیک لە (٣) دۆنم) (٧,٥٠٠) مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت.
تەنیا بۆ دامەزراندنى پرۆژەى خانووى پلاستیکى پڕۆژەکە (١٥٠) مەتر لە ڕێگەى سەرەکى و شوێنى نێشتەجێبوون و ئاوەدانى و (٢٠٠) مەتر لە ناوچەى پیشەسازى و (٧٥) مەتر لە ڕێگەى لاوەکى و (١٠٠) مەتر لە ڕێگەى گوند دوور بێت.
ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری هەبێت وەک (بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبان).
یەکەم جار بۆ ساڵی یەکەم تەنیا ڕێگاپێدانى سەرەتایى دەدرێت بە خاوەن پڕۆژە و دواى دامەزراندنى پڕۆژەکەى مۆڵەتى هەمیشەى پێ دەدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارى خاوەن پڕۆژە.
مولکیەتى زەوى پڕۆژەکە و جۆرى زەوییەکە، مولکە یان گرێبەستە لەگەڵ بەرایی زەوییەکە.
مرتسمى زەوییەکە.
کارتى نیشتمانى و کارتى زانیارى.
ماوەی پێویست
یەک (١) مانگ بۆ دوو (٢) مانگ.
تێچوو
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێى پشکنینى زەوى بۆ پێدانى مۆڵەت بۆ دامەزراندنى باخى میوە و پێدانى مۆڵەت بۆ دامەزراندنى نەمامگە.
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ دەرهێنانى مۆڵەت بۆ دامەزراندنى نەمامگە و (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ دەرهێنانى مۆڵەت بۆ دامەزراندنى باخى مێوە.
- (٤٠,٠٠٠) چل هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە مۆڵەت بۆ نەمامگە و (٥٠,٠٠٠) پەنچا هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت بۆ باخى مێوە.
- پێدانى مۆڵەت بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى خانووى پلاستیکى، بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوەن پڕۆژە سەردانى قائمقامیەتى یاخود ناحیەی ئەو ناوچەیە دەکات کە خاوەن پڕۆژەکە دیەوێت پڕۆژەکە تێیدا دابمەزرێنێت.
سەردانى هۆبەى کشتوکاڵى ناوچەکەی دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانى بەڕێوەبەرایەتی باخدارى/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
لیژنەى تایبەت بە پێدانى مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی باخدارى پێک دەهێنرێت، پاشان لیژنە سەردانى شوێنى پڕۆژەکەى دەکات و کۆنووسى بۆ ئامادە دەکات، نووسراوى بۆ دەکرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک (بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبان)، بە مەبەستی وەرگرتنى ڕەزامەندى.
دواى تەواوبوونى هەموو ڕێکارەکان سەردانى بەڕێوەبەرایەتی باخدارى دەکات.
تێبینی/ لە کاتى نوێکردنەوەی مۆڵەت خاوەن پرۆژە تەنیا سەردانى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵ دەکات و پاشان سەردانى بەڕێوەبەرى باخدارى و لیژنەى تایبەت دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-19
دوا دەستکاری08-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.