دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر، پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک.
زانیاری کەشناسی کۆکردنەوەی داتای پێویست و تایبەت بە کەشناسی هەموو وێستگەکانی کەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، و شیکردنەوەی ئەو داتایانە و سوود لێ وەرگرتنی لە بواری پێشبینیکردن و دانانی پلان بۆ چاندنی بەرووبومە کشتوکاڵییەکان، پەرەپێدانی زانیاری کەشناسی بۆ ئەو لایەنانەی کە پێویستیان پێیەتی وەک (سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانکۆ و لایەنى فەرمییەکانی تری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان).
ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی پەینە کیمیاییەکان و ئۆرگانییەکان بریتییە لە داواکاری کۆمپانیا و بریکاری کشتوکاڵی بۆ هاوردەکردنی پەینە کیمیایی و ئۆرگانییەکان.
پەیوەندییە بازرگانییەکان پێدانی پشتگیری کارکردن و زیادکردنی چالاکی بۆ کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵییەکان.
چارەسەرکردنی نەخوشییەکان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پاراستنی تەندروستی گشتی و ڤێتیرنەری و سەلامەتی خۆراک و پاراستنی کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و دابینکردنى بەرهەمى گۆشت و شیرەمەنى تەندروست بۆ مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.
پێدانى مۆڵەتى کاتى بۆ دروستکردنى ڕەژوو پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە دەرەوەی وڵات یاخود لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
هاوردەکردنى بەروبووم و پێداویستییەکانى سامانى ماسی ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.