مۆلەت و رێگەپێدان بۆ بەرهەمە کانزای و کیمیاوییەکان بەرهەمى نەوت و گاز و موادى کیمیاوى و هەموو ماددە پترو کیمیاویەکان بەگشتى و مۆلەت پێدان لە هەر بوارێک کە لە تایبەتمەندى وەزارەت دا.
کەمگری نهێنی (مناقصات) بریتییە لە ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا و گرێبەستەکانی دابینکردن لە هەرێم و بەپێی ڕێنمایی گرێبەستەکان ئەنجامدەدرێت.
پشکنینی چەو و لم و تێکەڵە بریتییە لە پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەو و لم و تێکەڵە، کە لە لایەن کارگەکانی چەو و لم بەرهەم دەهێنرێن.
پشکنین و چاودێریکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاوی پیشەسازی بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاو، دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ کوالێتی ئەم بەرهەمانەی دەگاتە دەستیان بۆ نموونە:- (تاقیگەی پشکنینی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی، تاقیگەی پشکنینی ئاوی پیشەسازی، تاقیگەی پشکنینی کانزایی).
کەشفی سەرەتایی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی سوتەمەنی پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە خاوەن وێستگە لە سەرەتای دروستکردنیدا بۆ کەشفی زەوی تەرخانکراو لە لایەن لیژنەکانەوە.
دابەشکردنی نەوتی سپی پرۆسەیەکە ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان بەپێی پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی تانکەری گواستنەوەی نەوت.
دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی وەکیلی ڕێگە پێدراو کە ئەچنە ناو کۆڵانەکان و بەردەم ماڵی هاوڵاتییان بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.
لۆککردنی پێوەری عەداد (وێستگەکانی سوتەمەنی) لوک (مۆر) بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت لەسەر پێوەرەکان بۆ دڵنیابوون لە دەستکاری نەکردنی پێوەرەکان.
پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەت بە كارگەى غاز و وێستگەى سوتەمەنی ئەنجامدانی کەشفی ساڵانە لە ڕووی پەیڕەوکردنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕێکارەکانی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بە کارگەی غاز و وێستگەی سوتەمەنی.