کەشفی سەرەتایی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی سوتەمەنی

پێناسە
پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە خاوەن وێستگە لە سەرەتای دروستکردنیدا بۆ کەشفی زەوی تەرخانکراو لە لایەن لیژنەکانەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕیکای فلکەی باز تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504499089
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / کازیوە تەنیشت دیلان ستی
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
07480650738
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى / نزيک زانكويا جيهان
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07502152361
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکیەتی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
هێنانی نوسراوی یەکەی ئیداری بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.
لایەنگری (١٢) فەرمانگەی حکومی بە دەست هێنابێت کە لە پارێزگا ئاراستەی دەکەن.
نەخشەی وێستگەکەی پێ بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەی ڕێگەپێدانی پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئەم وێستگەیە ڕێگا پێدراوە لەگەڵ هێنانی نەخشە.
هێنانی پشتگیری ئەو (١٢) دوانزە فەرمانگەی کە پارێزگا پابەندی کردووین.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
پارێزگای هەولێر لە ئێستادا بێبەرامبەرە.
پارێزگای دهۆک: بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار. بە پێی ڕسوماتی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی ژمارە (٨٤٥٧) لە بەرواری ١١/٥/٢٠٠٨.
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان: بڕى (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دينار. بە پێی نوسراوی سەرۆکایەتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ژمارە (٨٧٤٧) لە بەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ بڕگەی (٢).
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
هێنانی نوسراو بۆ لای بەڕێوەبەر، بە مەبەستی هامشکردن، دواتر دەدرێتە هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسولە.
دواتر کاتی سەردانیکردن دەستنیشان دەکرێت، سەردانی وێستگەکە دەکرێت، بە مەبەستی کەشفکردن.
دوای ئەنجامدانی کەشف ڕاپۆرت بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەر.
لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی دوای (١) یەک تا (٢) دوو ڕۆژ لە فەرمانگە وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-09
دوا دەستکاری03-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.