خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەکانی دەرەکی

پێناسە
ئەو قوتابییانەی دابڕاون لە خوێندن و مافی خوێندنیان لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەماوە و دەیانەوێت بڕوانامە بە دەست بهێنن، پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی لە ئەزموونەکانی دەرەکی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان- بەرێوەبەرایەتی گشتی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پاریزگاکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
١-پارێزگای هەولێر (گشت پەروەردەی قەزاکان)
٢-پارێزگای سلێمانی (گشت پەروەردەی قەزاکان)
٣-پارێزگای دهۆک (گشت پەروەردەی قەزاکان)
٤-ئیدارەی گەرمیان (گشت پەروەردەی قەزاکان)
٥-پارێزگای هەڵەبجە (پەروەردەی هەڵەبجە)
ژمارەی تەلەفۆن : بگۆڕى وەزارەت (٠٦٦٢٢٣٣٨٠٧)
مەرجەکان
هەر كەسێک كە دابڕابێت لە خوێندن و مافی خوێندنی لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەمابێت.
هەر قوتابییەک دوو (٢) ساڵ لە هەمان پۆل كەوتبێت لە قوتابخانە.
پاش كەوتنی دوو (٢) ساڵ لە قوتابخانەی ڕۆژ و یەک (١) ساڵ لە قوتابخانەی ئێواران.
قوتابییانى دەرنەچووى یەک (١) ساڵە لە پۆلى دوازدەی (١٢) ئامادەیى بۆى هەیە پێشکەشى ئەزموونى دەرەکى بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی دەرچوونی دوا قۆناغی خوێندن بە نمرە، بۆ زانین و دڵنیابوون لە دوا قۆناغی خوێندن.
کارتی نیشتمانی یان یەکێک لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
هەشت (٨) وێنە، دوو (٢) وێنە بۆ بڕوانامەی قوتابخانە، یەک (١) وێنە بۆ فۆڕم، دوو (٢) وێنە بۆ بڕوانامەی دەرچوون، دوو (٢) وێنە بۆ ناسنامەی ئەزموونی، یەک (١) وێنە وەک یەدەگ.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٩٦٥٠) لە ٢٠٢٣/٨/٦:
تەنیا پسوولەی ژمێریاری بە بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەی دەکات.
خزمەتخواز سەردانی بەشی ئەزموونەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ئەزموونی دەرەکی، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە هەمان ژوور وردبینی بۆ دەکرێت.
خزمەتخواز سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی بەشی ئەزموونەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری، مامەڵەکەی کۆتای دێت، خزمەتخواز چاوەرێ دەکات تاکوو کاتی ئەزموونەکان دێت و دەتوانێت لە ڕێگای سایتی(e-parwarda) زانیاری لەسەر شوێن و کاتی ئەزموونەکان وەربگرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-01
دوا دەستکاری09-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.