تۆمارکردنی نوسینگەی تاکە کەسی

پێناسە
بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / هەولێر
هەولێر / بینای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی / شەقامی گوڵان / نزیک بانکیRT

مەرجەکان
گرێبەستی کرێ یان قەواڵەی مولک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی.
کارتی زانیاری.
ئەگەر داواکار بیانی بێت، مۆڵەتی نشینگە و پاسپۆرت.
ماوەی پێویست
(٣٠) سی ڕۆژ تا (٦٠) شەست ڕۆژی کار.
تێچوو
پاڵپشت بە ڕێنمایی کرێی ژوورەکانی بازرگانی:
(٦٥،٠٠٠) شەست و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ تۆمارکردنی ناو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی بەشی ناوی بازرگانی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری ناوی پێشنیارکراو و وردبینیکردن لە نەبوونی تۆماری پێشووی ناوەکە.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی کرێی ناوەکە.
سەردانیکردنی بەشی وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی بەشی هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی بەشی ناوی بازرگانی، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامە.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕوانامە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-27
دوا دەستکاری17-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.