پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى دوکان

پێناسە
دروستکردنى دوکان بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که‌ خزمه‌تگوزارییه‌کی گرنگ و به‌رده‌وامه‌. پەیوه‌سته ‌به‌ ڕێپێدانى دروستکردنى دوکانى تاک.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە / تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م / ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
بەپێى ڕێنماییەکان تەنیا یەک (١) دوکان ڕێى پێدەدرێت بۆ یەک (١) خانوو بە ڕووبەرى (٢٠م٢) زیاتر نەبێت.
نابێت کێشە لە وێنەى تۆمار، چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسەندکردنى نەخشە و ڕسومات.
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان (بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبا).
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێبکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور، لە شەش (٦) مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە موڵک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
مۆڵەتى ئەو خانووەى، کە دەیەوێت دوکانەکەى تێدا دروستبکات.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە هەندێک نرخ دیارىکراوە بە شێوەیەکى گشتى تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە:
- ڕووبەرى بینا * (٢,٠٠٠) دینار = ڕسوماتى بینا.
- ڕووکارى بینا * پانى شۆستە * (٥,٠٠٠) دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- بڕى (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار بارمتەى لێ وەردەگیرێت بۆ یەک مەتر دووجا.
- کرێى پشکنین (٤٥,٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى دوکان دەکات.
لە ژوورى ڕووپێوان ڕەگەزى شەقامەکە دیاریدەکرێت.
پشکنینى خانووەکە دەکرێت.
دواى ئەنجامدانى پشکنین، ئەنجامى پشکنینەکە دەگەڕێتەوە بۆ نەخشەدانان، بە مەبەستى ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بۆ بکرێت، ئەگەر کێشەى نەبوو داواى نەخشەى لێدەکرێت.
پاش هێنانى نەخشە و لە کاتى نەبوونى تێبینى نەخشەکە، پەسەنددەکرێت.
لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی باجى خانووبەرە و باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتیى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیى ئاو و ئاوەڕۆ دەکات.
لە بەشى یاسایی بەڵێننامەى لێ وەردەگیرێت، کە پابەندى ڕینماییەکانى شارەوانى بێت.
هەژمارى بڕى تێچووى دروستکردنى باڵاخانەى بۆ دەکرێت و لەگەڵ دانانى بارمتە.
وێنەیەک لە بەراییەکان و نەخشەکەى لێ داوا دەکرێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-01
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.