مۆڵەتی پیشەی کارگەی پلاستیک

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ کارگەی پلاستیک کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتوەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لێهاتوویی یاسایی هەبێت جگە لەوانەی کە ڕێنماییەکی تایبەتیان هەیە.
شوێنی کارگەی پلاستیک پێویستە لە سنوری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکە بێت کە داوای مۆڵەتەکەی لێ دەکات.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆمارکردبێت.
هێنانی لارینەبوون و ئەستۆپاکی لە (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت).
ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە.
پێویستە خاوەنکار پابەند بێت بە هەبوونی شوێنە بازرگانییەکەی و نوسینی هەمان ئەو ناوە بازرگانییەی کە تۆماری کردووە لەسەر تابلۆی شوێنی کارەکەی بە مەرجێک تابلۆکەی ناوە بازرگانییەکەی بە زمانی کوردی بنوسرێت ئەگەر لە پاڵ زمانی کوردی زمانێکی تر بنوسرێت پێویستە قەبارەی نوسینەکە هاوشێوەی کوردی یان بچوکتر بێت.
پێویستە لە شوێنی کار کامێرای چاودێری و سەلەی خۆڵ و خاشاک (زبڵدان) هەبێت پابەند بێت بە پاک و خاوێنی شوێنەکە.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارییەک بە نووسین ئاڕاستەی قایمقامییەت کرابێت بۆ مەبەستی پێدانی مۆڵەت.
کۆپییەکی ڕەنگا و ڕەنگ لە ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و (٢) دوو وێنەی کەسی.
نوسراوی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆرمی لاری نەبووی (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە).
ماوەی پێویست
لە قایقامیەت (٣) سێ ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی (٢) دوو پوولی دارایی.
بۆ داواکاری (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز پێویستە ناوی بازرگانییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمارکردبێت بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی.
نوسراوی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان وەردەگرێت و سەردانی قایمقایمەتی سنووری شوێنی کارگەی پلاستیک دەکات.
سەردانی بەشی هاتوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین وە دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ کارگەی پلاستیک.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆرمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆرمی لاری نەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی کە لە فۆرمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قایمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی کارگەی پلاستیک وەردەگرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B27
دوا دەستکاری14-09-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.