هەماهەنگى زانستى (وەڵامدانەوەی نووسراوەکانی تایبەت بە کاروباری زانستی)

پێناسە
وەڵامدانەوەى ئەو نووسراوانەى کە لەلایەن زانکۆکان و وەزارتەکان و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمەوە ئاڕاستەى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێت سەبارەت بە بابەتى نازناوى زانستى و بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و گۆڤارى زانستى و کۆنفرانسى زانستى و سەنتەرەکانى توێژینەوە و زمانى ئینگلیزى و هەر بابەتێکى ترى تایبەت بە کاروبارى زانستى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان / بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیڵ: scientific.director@mhe-krg.org
مەرجەکان
هیچ مەرجێک نیە بەرامبەر پێشکەشکردنى ئەو خزمەتە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراو کەلایەن زانکۆکان و وەزارتەکان و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاڕاستەى فەرمانگە توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێت.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ یەک(١) هەفتە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنى نووسراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى هۆبەى ئەرشیف.
ناردنى نووسراو لەلایەن هۆبەى ئەرشیف بۆ فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان.
ئاڕاستەکردنى نووسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان.
ئامادەکردنى وەڵامى نووسراوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و واژوو کردنى لەلایەن بەڕێز جەنابى وەزیر یان بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان.
ناردنى وەڵامى نووسراوەکە بۆ هۆبەى ئەرشیف بە مەبەستى دانانى ژمارە لەسەرى و ناردنى بۆ ئەو دام و دەزگایەى کە نووسراوەکەى ناردوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-31
دوا دەستکاری
11-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان