تۆمارکردنی دەرمان

پێناسە
تۆمارکردنی دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
بۆ تۆماری سەرەتایی:
نووسراوی بڕیاری سەرەتایی تۆمارکردن (بیان موقف التسجیل الابتدائی)، کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوو بێت.
بڕوانامەی تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA).
هێنانی نموونەیەکی دەرمان، کە داواکراوە بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی.
بۆ تۆمارکردنی کۆتایی:
نووسراوی بڕیاری کۆتایی تۆمارکردن (بیان موقف التسجیل النهائی)، کە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرچوو بێت.
هێنانی نموونەیەکی دەرمان، کە داواکراوە بۆ تۆمارکردنی کۆتایی.
بڕوانامەی تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی:
بەڵێننامە، کە تێیدا ڕوونکرابێتەوە، کە (CD) پێشکەشکراو بە (KMCA) هەمان زانیاری تێدایە دەربارەی دەرمانی تۆمارکراوی سەرەتایی کە پێشکەشی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە.
بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی سەرەتایی دەرمان بە شێوەی (CD).
بڕوانامەی تۆمارکردنی سەرەتایی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.
بۆ تۆمارکردنی کۆتایی:
بەڵێننامە، کە تێیدا ڕوونکرابێتەوە، کە (CD) پێشکەشکراو بە (KMCA) هەمان زانیاری تێدایە دەربارەی دەرمانی تۆمارکراوی کۆتایی کە پێشکەشی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کراوە.
بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی کۆتایی دەرمان بە شێوەی (CD).
بڕوانامەی تۆمارکردنی کۆتایی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.
ماوەی پێویست
چواردە (١٤) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٧٥٠,٠٠٠) حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی.
- (١,٥٠٠,٠٠٠) ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار وەردەگیرێت بۆ تۆمارکردنی کۆتایی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
خزمەتخواز لە دوای ماوەی دیاریکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ دووبارە سەردانیکرنەوە.
سەردانیکردنی بەشی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ هۆبەی ژمێریاری.
سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی تۆمارکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-35
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.