پێناسە
زانیاری بەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە زانیاری هەیە لەکاتی توێژینەوەیان لەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بە بواری نەوت و شوێنی کێلگە نەوتییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان / بەشی GIS
هەولێر (٣٠) مەتری/ باڵهخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
07502451264
مەرجەکان
پێویستە نوسرای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێبێت، پشتگیری بکەن کە قوتابییە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خزمەتخواز، بۆ پشتگيرى کردن.
ماوەی پێویست
ماوەى (١) يەک ڕۆژ.
تێچوو
بێ بهرامبهر پێشکهش دهکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا هێنانی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نوسراو ئاڕاستەی ئەو بەشە دەکات کە پەیوەندی بەو بەشەوە هەیە.
وەرگرتە، ژمارەی نوسراوەکە تۆمار دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژۆی لەسەر دەکات و نوسراو دەنێرێتە بەشی GIS.
بەشی GIS ئەگەر داتا و زانیارییەکانی لەلابوو دەتوانین زانیارییەکان بدەین بە هارد کۆپی یان سۆفت کۆپی.
بەڵام ئەگەر زانیارییەکانیان لە لانەبوو نوسراو بۆ کۆمپانیای نەوت دەکەین بۆ وەرگرتنی داتا و زانیاری، بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی.
دوای ئەوەی کە کۆمپانیای نەوت وەڵام دەداتەوە بۆ وەرگرتنی داتا و زانیارییەکان، قوتابی سەردانی بەشی GIS دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی داتاو زانیارییەکان، بە هارد کۆپی یان سۆفت کۆپی دەدرێتە خزمەتخواز.
ژووری دەرکردە، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-14
بابەت
دوا دەستکاری04-05-2023
Feedback