ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازیاری بۆ ڤالڤى سەلامەتى، سۆندەی غازی شل و پشکنین بۆ کارگەى غازەکان

پێناسە
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردن و پڕکردنەوەی غازی شل و تۆڕی بۆڕی غاز و پشکنینی زەمینی لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین (شهادة فحص).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر/کارگەی غاز

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / موصل فلكەى باز تەنيشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ:- zanearynawt@yahoo.com
07504499089
مەرجەکان
بۆ هەموو کارگەکانی غازی مۆڵەتپێدراو لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، یان لە قۆناغی پێدانی مۆڵەت بێت و پێویست بکات تێستی ئەندازیاری بۆ بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی ڕەسمی کارگە.
ماوەی پێویست
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی / ژمێرکاری / دیراسات و لێکۆڵینەوە / ژمارە ١١٩٣٧/٢٧/٩ لە ڕێیکەوتی ٢٨/٥/٢٠٠٨:
کۆی گشتی تێچووی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دەکاتە (١،٤٥٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار کە بەم شێوەیەیە:
- کرێی ئامێری پشکنین (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی پشکنینی تانکی (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی پشکنینی تۆڕی بۆڕی غاز (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی بەتاڵکردنی غاز (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بڕوانامەی وەلفی دڵنیایی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی وەلفی دڵنیایی سەر تانکی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پارێزگای هەولێر:
لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر پشکنین ئەنجام دەدرێت.
سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکات.
پێویستە داواکارییەک پێشکەش بکات بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، دواتر بەڕێوەبەر نوسراوەکە دەنێرێت بۆ لیژنەی تایبەتمەند.
لیژنەکە دوای دەستنیشانکردنی کاتی سەردانیکردن دەچێت بۆ پشکنینی کەلوپەلەکان لە ناو کارگەکان، وە هەندێک کەلوپەل هەیە پێویستە بهێنرێتە ناو کارگەکەمان، بە مەبەستی پشکنین.
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە بڕوانامە دەدرێت بە خزمەتخواز.
بۆ پارێزگای دهۆک:
ساڵانە پارێزگای دهۆک بەرنامەیەک دادەنێت بۆ کەرگە غازەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک.
نوسراوێک لە لایەن پارێزگای دهۆک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاڕاستەی لیژنەی تایبەتمەند دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆیان.
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە بڕوانامە دەدرێت بە خزمەتخواز.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-03
دوا دەستکاری03-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.