پێناسە
بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتی ڤیزا
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە
هەولێر/ شەقامی کوردستان (٦٠)م / دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
ئیمەیڵ: info@moi.gov.krd
ئیمەیڵ: info@moi.gov.krd
07511608686
مەرجەکان
خزمەتخواز لە کاتی داواکاری وەرگرتنی ڤیزا بۆ کەسانی بیانی پێویستە کۆدی ڤیزای هەبێت.
خزمەتخواز ئەگەر کۆمپانیای دەستی کار (اید العاملە)ی هەبێت، لە کاتی داواکاری ڤیزای کار (عمل)، پێویستە لە ڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داواکاری پێشکەشبکات، کە لە ماددەی (٥)ی بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
خزمەتخواز ئەگەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری لە بواری نەوت هەبێت، لە کاتی داواکاری ڤیزای کار (عمل)، پێویستە لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داواکاری پێشکەش بکات، کە لە ماددەی (٥)ی بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ لە پاسپۆرتی کەسی بیانی، ماوەی بەسەرچوونی کەمتر نەبێت لە شەش (٦) مانگ.
وێنەیەکی کەسی بیانی.
پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری ڤیزا، ستیکەر (sticker)ی لەسەر بێت.
ماوەی پێویست
بیست و چوار کاتژمێر (٢٤) بۆ چل و هەشت (٤٨) کاتژمێر.
تێچوو
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار بۆ ستیکەر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەستەری پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی دەکات، بە مەبەستی چوونە ژوورەوەی بۆ نێو سیستەمی داواکردنی ڤیزا.
پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکردنی ڤیزا.
هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا.
وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاری ڤیزا لە ڕێگەی ئیمەیڵی تایبەت بە خزمەتخواز دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-29
بابەت
دوا دەستکاری26-04-2022
Feedback