پێناسە
              بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ /  گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر         
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
            ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
    مەرجەکان
          زەوى پێویستى هەبێت بۆ فراوانکردن.
      
      دوورییەکەى بگونجێت لەگەڵ ڕێنمایى ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠٢١.
      
      ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی / بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی هەبێت.
      
      ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری هەبێت، بە مەبەستی فراوانکردنی زەوی پڕۆژەکەی.
      
      ڕەزامەندی شارەوانی و یەکەی کارگێڕی ناوچەکەی هەبێت.
      
      نەخشەی ئامادەکراوی شوێنی فراوانکردنی پڕۆژە.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          داواکاری.
          کۆنووسی پشکنین باری ئێستای پڕۆژە.
          نووسراوی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
          نەخشەی ئامادەکراوی شوێنی فراوانکردنی پڕۆژە.
          مۆڵەتی تەندروستی ڤێتێرنەری.
          گرێبەستی سەرپەرشتیکردن.
          پسوولەی پارە وەرگرتن بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧-أ) بە پێی جۆری پڕۆژە و وزەی پڕۆژەکان تایبەت بە فراوانکردن.
          مۆڵەتی پڕۆژە.
          سێ (٣) وێنەی ڕونگا و ڕەنگ.
              ماوەی پێویست
              یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
          تێچوو
              تێچوو، ڕەسمی مۆڵەت پێدان لەب.گ.پارێزگاکان وەردەگیرێت.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەرەتا سەردانی بەشی کشتوکاڵی ناوچەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
      
      پشكنینی شوێنی پڕۆژە و ئامادەكردنی نەخشە لەسەر پارچە زەوی دیاریكراو بۆ مەبەستی دروستكردنی پڕۆژە لە لایەن بەشی كشتوكاڵی ناوچەكە.
      
      بەرزكردنەوەی مامەڵەی فراوانکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە پێی سنووری جوگرافیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / بەشیی سامانی ئاژەڵ.
      
      تۆماركردنی مامەڵەكە لە ژووری هاتووەكان.
      
      پێشكەشكردنی مامەڵەكە بە نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
      
      وردبینیكردن و ئامادەكردن و ڕاییكردنی مامەڵەكە لە بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
      
      واژۆکردنی وێنەی نووسراو لە لایەن بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی / ژووری دەرچووەکان.
      
      وەرگرتنەوەی مۆڵەتی ڕەسەنی پڕۆژە لە لایەن بەشی سامانی ئاژەڵ.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOAWR-08
          دوا دەستکاری
        20-02-2024