حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
672
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری

بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.