پێناسە
ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
مەرجەکان
هیچ مەرجێکی نییە، خزمەتخواز هەموو کاتێک دەتوانێت سەردانی وێبسایتى بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بکات، بۆ بینینی لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی دەرەوەى وڵات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویست بە هیچ بەڵگەنامەیەک ناکات.
ماوەی پێویست
بەردەوام بەردەستە بە ئۆنلاین
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز هەموو کاتێک مەبەستی بوو دەتوانێت لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە سەردانی وێبسایتى بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بکات، بۆ بینینی لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی دەرەوەى وڵات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-33
دوا دەستکاری
15-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان