پێناسە
ناردنى ئارەزمەندان کە تەنها فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستین (دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى حکومى) بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى پلانى پەسەندکراوى زانکۆکان .
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
مەرجەکان
بۆ ماستەر:
فەرمانبەر دەبێت (٢) ساڵ خزمەتى هەبێت وە کۆنمرەى بەکالۆریۆس لە ٦٥% کەمتر نەبێت
بۆ دکتۆرا:
فەرمانبەر دەبێت کۆنمرەى ماستەرەکەى لە ٧٠% کەمتر نەبێت و (٢) ساڵ خزمەتی هەبێت لە دواى دوایین بڕوانامە.
پێوستە پێشکەشکار بریکارنامە (وەکاله) هەبێت لەکاتى پێویست بوون بە هەر شتێک بریکارەکەی کارەکانی بۆ ڕایی بکات.
پێوستە پێشکەشکار دەستەبەری کەسی یاخود دارایی هەبێت، بۆئەوەی ناوبراو دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی بگەرێتەوە وڵات.
پێوستە پێشکەشکار لەسەر بنەماى پێشبڕکێ ناوى دەرچووبێت.
پێویستە ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنێت لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێوستە پسپۆریەکەی کە لە پلانى پەسەندکراوى زانکۆکەى هەبێت.
ئەوە مۆڵەتى بە مووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکانی پێی دەدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکار: بە شێوەى داواکاری (عریزة) کە داواى مۆڵەتى خوێندن بکات.
ڕەزامەندى بەش: کە ڕەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى کۆلێژ: کە ڕەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى زانکۆ: کە لاریان نەبێت لەسەر وەرگرتنى ناوبراو مۆڵەتى خوێندن.
بڕوانامەى بەکالۆریۆس: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کۆنمرەى چەندە.
بڕوانامەى ماستەر: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کەى ماستەرەکەى بەدەست هێناوە و کۆنمرەکەى چەندە.
کارتی نیشتمانی
پاسپۆرت: کە بزانرێت پێشکەشکار پاسپۆرتى هەیە.
ئۆفەرى زانکۆ: تاوەکو لە وردەکارى خوێندن و ساڵانى پێویست بۆ تەواوکردنى خوێندنەکەى و رانکى زانکۆکە.
پوختەر ڕاژە: تاوەکو بزانین ئەو پێشکەشکارى چەند ساڵ خزمەتى هەیە وە کەى دامەزراوە.
دەستەبەر (کفالة): بۆى ناوبراو بگرێتەوە ووڵات لە کاتى تەواکردنى خوێندنى.
بریکارنامە (وەکالة)
بەڵێننامە: پێشکەشکار دەبێت بەڵێن بدات لە کاتى تەواوکردنى خوێندنى بگەڕێتەوە وڵات.
-بەڵگەنامەى زانکۆ کە پێشکەشکار لەسەر بنەماى پێشبڕکێ ناوى دەرچووە.
ماوەی پێویست
سێ (٣)ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویست ناکات پێشکەشکار سەردانى وەزارەت بکات بەڵکو بە رێگاى ئەم لینکە خوارەوە داواکاریەکەى بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەگاتە وەزارەت و فەرمانگەى نێردراوان دواتر بەرێوەبەرایەتى نێردراوان.
دواى گەیشتنى بەراییەکان بۆ بەرێوەبەرایەتى نێردراوان، فەرمانى وەزارى دەردەچێت بۆ پێشکەشکار، و دەنێردرێت بۆ فەرمانگەى نێردراوان بۆ واژووى بەرێوەبەرى گشتى.
دواتر دەچێتە نووسینگەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی واژۆی کۆتایی.
دواتر بۆ بەشی دەرکردە و بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەگاتە زانکۆى پێشکەشکار.
بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکەت، پێویست ناکا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەیت، ئەپڵیکەیشنی MHE KRG دابەزێنە و لە ماڵەوە راییکردنی مامەڵەکانت ببینە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-32
دوا دەستکاری
11-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان