پێشکەشکردن بۆ خولى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان

پێناسە
بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و تواناى زانکۆكانى هەرێمى کوردستان ساڵانە چەند خولێکى زمانى ئینگلیزى بە شێوەى وەزارى لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان دەکرێتەوە، سەرجەم خوازیاران ئەوانەى مەرجەکانى پێشکەشکردنیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن لە ڕێگەى سیستەمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە مەبەستى بە دەستهێنانى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى کە مەرجە بۆ وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان / بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیڵ: scientific.director@mhe-krg.org
مەرجەکان
ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاست لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.
ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نێودەوڵەتى توانستى زمانى ئینگلیزى وەک (IELTS, TOEFL IBT, TOEFL PBT, PTE) کە مەرجە یان لە هەرێمى کوردستان کرابێت یان لە وڵاتە ئینگلیزى زمانەکان وەک (بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، ئوستوراڵیا) و جگە لەمانە هی هەر شوێنێکى دیکە پەسەند نییە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەى بەکالۆریۆس یان ماستەر یان دکتۆرا ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆ ناوخۆییەکان بێت، ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى دەرەوەى وڵات بێت، بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس یان ماستەر یان دکتۆرا.
پاسپۆڕتى عێراقی یان کارتى نیشتمانى.
ماوەی پێویست
دوو مانگ
تێچوو
- نرخى بەشداریکردن لە خولەکانى فێرکارى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان (١٥٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینارە.
- نرخى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاست لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە کاتى ڕاگەیاندنى خولى زمانى ئینگلیزى لەلایەن پەیجى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکان، پێشکەشکار بەڵگەنامەکانى پێشکەشی یەکێک لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان دەکات لە ڕێگەى لینکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:
سەنتەرى زمان دواى وردبینیکردنى سەرجەم دۆکیومێنتەکان پەسەندى داواکارییەکە دەکات.
دواى ئەوەى بەشداربوو دوو مانگ خولەکە وەردەگرێت لە سەنتەرى زمان و هەموو قۆناغەکان بەسەرکەوتوویى دەبڕیت و دواى هەڵسەنگاندن کۆتایى، بڕوانامەى خولى زمانى ئینگلیزى دەبەخشرێتە بەشداربووى هەردوو ئاستى (Intermediate) و (Advanced).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-30
دوا دەستکاری
08-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان