پێناسە
خۆتەرخانکردنی زانستی بریتییە لە وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکردنى زانستى بەمەبەستی بەرزکردنەوە و فراوانکردنی توانای زانستی و ئەکادیمی تایبەت بە بواری خوێندنی باڵا و خزمەتی زانکۆیی لە چوارچێوەی پۆست دکتۆرا (Post- Doctorate) و ساباتیکەڵ لیڤ (Sabbatical Leave)، بە بەپێی ئەو مەرج و پێداویستییانەی لە رێنمایی هاتووە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
مەرجەکان
پێوستە خزمەتخواز خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
پێوستە خزمەتخواز بەڵیننامە پێشکەش بکات کە دوای تەواو بوونی خوێندن بگەرێتەوە وڵات.
پۆست دکتۆرا (Post- Doctorate):
داواکار پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
تەنها هەڵگرى نازناوى زانستى (مامۆستا) بێت ونابێت پێنچ ساڵ تێپەر بووبێت لەسەر بڕوانامەکەى.
داواکار پێویستە پرۆپۆزەڵى هەبێت، و لە لایەن لێژنەى زانستى بەش لە زانکۆى خۆى پەسەند بکرێت.
پێویستە پێشکەشکار قبوڵی بێ مەرج لە زانکۆیەکی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەت بەدەستبێنێت، ماوەى کۆرسى زمان لە خۆناگرێت و هیچ ماوەیەکى بۆ فێربوونى زمان پێ نادرێت.
لانى کەم توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەى لە گۆڤارێکى زانستى باوەڕپێکراو هەبێت.
دوو ساڵ خزمەتى کردەکی دواى بەدەستهێنان و دەستبەکاربوونەوە و یەکسانکردنى دکتۆراکەى هەبێت.
لاری نەبوونى بەشى لە زانکۆى خۆى هەبێت کە مۆڵەتەکەى کارناکاتە سەر کارى بەشەکەى.
مۆڵەتی پۆست دکتۆرا تەنها بۆ (١)یەک ساڵ دەبێت.
خۆتەرخانکردنى زانستى پۆست دکتۆرا تەنها بۆ یەکجار دەدرێت.
پێویستە لە ماوەى خۆتەرخانکردنى زانستى، توێژەر ئامادەکارى بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەیەکى زانستى ئەنجام بدات لە گۆڤارێکى زانستى باوەڕپێکراو لە ماوەى ساڵێک تێپەرنەکات، بۆ بەشە زانستیەکان لە گۆڤارێکی Clarivate Analytics Indexed Journals (Q1 , Q2) و بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان لە گۆڤارێکی Scopus Indexed Journals (Q1 , Q2 , Q3). پێویستە ئەفیلەیشنی زانکۆی دایکی لەسەر بێت.
پێویستە داواکار هەر (٣) سێ مانگ جارێک نامەى (Progression Letter) پێشکەش دەکات.
پێویستە داواکار دوو سیمینار پێشکەش بکات لەگەڵ ڕێکخستنى خولی ڕاهینان بۆ هاوەڵانى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێی ئەو کارامەیانەی بەدەستى هێناوە.
ئەو توێژینەوەى کە لە کاتى پۆست دکتۆرا ئەنجام دەدرێت دەتوانرێ بۆ بەرزکردنەوەى پلەى زانستى سوودى لێ وەربگیرێت.
ساباتیکەڵ لیڤ (Sabbatical Leave):
هەڵگرى نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت.
هەڵگرانى نازناوى زانستی پرۆفیسۆرى یاریدەدەر یاخود پرۆفیسۆر، مافی وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکردنی زانستی ساباتیکەڵ لیڤ (Sabbatical Leave)یان هەیە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە.
پێویستە قبوڵ لە زانکۆ یان دەزگایەکى زانستى باوەڕپێکراو بەدەستبێنێ، وە لە نووسراوى قبوڵەکە پیویستە مەبەستەکە دیاری کرابێت، ئەگەر مەبەستەکە توێژینەوەى زانستى بوو، پێویستە لە کۆتایی توێژنەوەیەک بڵاوبکاتەوە, و ئەگەر ڕاهێنان بوو پێویستە ئامانجى ڕاهێنانەکە دیاری کرابێت. ئەگەر هۆکارى وەرگرتن ,وەرگێرانى پەرتووکى زانستى بوو یان سەرچاوەى زانستى بوو , دەبێت لە کۆتایی ماوەى تەرخان کراو ئامانجەکە بەدەست هاتبێ. و لە کۆتاییدا سیمینارێک پێشکەش بکات.
پێویستە ناوەڕۆکى نامەى وەرگرتن(قبول) لەلایەن لێژنەى زانستى بەش لە زانکۆى خۆى پەسەند کرابێت.
پیویستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری سەرکەوتوو بووبێت وبڕوانامەى (٢) دوو ساڵ هەبێت.
لاری نەبوونى بەشى خۆى هەبێت لەو زانکۆیەى کە خزمەت دەکات کە مۆڵەتەکەى کارنەکاتە سەر کارى بەشەکەى.
دوو ساڵ خزمەتى کردەکی دواى بەدەستهێنان و دەستبەکاربوونەوە و یەکسانکردنى بروانامەکەی هەبێت.
ساباتیکەڵ لیڤ پێنچ ساڵ جارێک دەدرێت.
ساباتیکەڵ لیڤ، درێژکردنەوە لە خۆناگرێت.
گشت مەرجەکانى Sabbatical Leave لەسەر مۆڵەتى Fellowship جێ بە جێ دەکرێت لە چوارچێوەى پەرەپێدانى زانستى.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی و وێنە.
ڕەزامەندى بەش: کە رەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى کۆلێژ: کە رەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى زانکۆ: کە لاریان نەبێت لەسەر وەرگرتنى ناوبراو مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى لێژنەى زانستى بەش لە زانکۆى خۆى
بڕوانامەى دکتۆرا: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کەى دکتۆراکەى بەدەست هێناوە.
پاسپۆرت: کە بزانرێت پێشکەشکار هاوڵاتى عیراقیە و پاسپۆرتى هەیە.
ئۆفەرى زانکۆ: تاوەکو لە ووردەکارى تویژینەوەکەى و ماوەکەى بکرێت و ماوەى پێویست بۆ تەواوکردنى تویژینەوەکەى.
پوختەر ڕاژە: تاوەکو بزانین ئەو پێشکەشکارى چەند ساڵ خزمەتى هەیە .
دەستەبەر (کفاله): بۆى ناوبراو بگرێتەوە ووڵات لە کاتى تەواکردنى توێژینەوەکەى.
بریکارنامە (وەکاله): پێشکەشکار دەبێت وەکیلى هەبێت لەکاتى پێویست بوون بە هەر شتێک وە پێشکەشکار لە دەرەوەى ووڵات بێ ئەوە پێویستە وەکیلى هەبێت.
بەلێننامە: پێشکەشکار دەبێت بەلێن بدات لە کاتى تەواوکردنى خوێندنى بگەرێتەوە ووڵات.
ماوەی پێویست
سێ (٣)ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویست ناکات پێشکەشکار سەردانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکات، بەڵکو لە رێگاى ئەم لینکەی خوارەوە داواکارییەکەى بە شێوەى ئەلیکترۆنى پیشکەش دەکات، دەگاتە فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان.
دواى گەیشتنى بەراییەکان بۆ بەرێوەبەرایەتى نێردراوان ، سەرجەم رێکارە کارگێرییەکان ئەنجام دەدرێت، وەڵامی داواکارییەکە بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەگەرێتەوە زانکۆى پێشکەشکار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-20
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان