پەسەندکردنی نووسراوی پشتگیریی بەردەوامی لە خوێندن یان دابڕان لە خوێندن بۆ خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان

پێناسە
پەسەندکردنی نووسراوی پشتگیریی بەردەوامی لە خوێندن یان دابڕان لە خوێندن بۆ خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان، بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت بە نووسراوی فەرمی بیسەلمێنن کە لە خوێندن بەردەوامن یان دابڕاون پێش ئەوەی بڕوانامە وەربگرن
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
مەرجەکان
پێویستە ئەم نووسراوە لە تۆماری گشتی زانکۆ مۆر و واژوو کرابێت.
پێویستى خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارێکی یاسایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ چل (٤٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی وردبینکردن بۆ یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر نووسراو له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان، بە مەبەستی تۆمار کردنی زانیارییه‌كانی سەر نووسراو لە داتابه‌یسی تایبه‌تمه‌ند، و مۆری پەسەندکردن لەسەر نووسراوەکە دەدرێت.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی واژۆى پەسندکردن و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
ئەو خزمەتخوازانەی نووسراوی پشتگیرییەکەی بۆ دەرەوەی وڵاتە، دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێویستە سەردانى وەزارەتى داد بکات بۆ پەسندی وەزارەتی داد.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-17
دوا دەستکاری
05-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان