هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.
بەڵگەنامە
وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون، بۆ مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن یاخود هەر مەبەستێکی تر بێت.
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
تایبەتە بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادگاکان و بڕیارەکانی تایبەت بە مافی گشتی یان مافی تایبەت لە مامەڵە بازرگانییەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری وەرگرتنەوەی قەرزی حکومەت لە کۆمپانیا و هاوڵاتیان.
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
هۆشداری پێدانە لە لایەن کەسێک یان لایەنێک بە کەسێک یان لایەنێکی تر، بۆ مەبەستێکی دیارکراو، بە مەرجێک هۆشداری پێدانەکە ناو زڕاندنی تێدا نەبێت و لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریت دەرنەچێت.
بریتییە لە پەسەندکردنی وەرگێڕانی ئەو بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتانەی کە لە لایەنێکی فەرمییەوە دەردەچن.
گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یاخود مەعنەوی، بۆ بە کرێدانی ماڵێکی گواستراوە یاخود نەگواستراوە. لە گرێبەستەکە بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێک دەکەون، دیاری دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
هەموو مرۆڤێک ترشی ناوەکی ناسراو بە دی ئێن ئەی (DNA)، کە پێناسی بایۆلۆژیە تایبەت بە خۆی هەیە و لە کەس ناچێت جگە لە دووانەی یەک، ئەم سیفەتە بۆ ماوەییە بایلۆژیە لە دایک و باوکی بۆ ماوەتەوە،لە کاتی پشکنین ناسنامەیەکی تایبەت، کە بایۆلۆژیە بە دەستدەهێنێت، نیوەی لە دایکی و نیوەی لە باوکی دەچێت.
تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە، کە کەسێک بە هۆیەوە بە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان ڕەفتارێکەوە پابەندی دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.