دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن بە ناوی نوێی کۆمپانیا لەسەر داواکاری خاوەن کۆمپانیا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.
پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێی پۆلێنکردن بۆ بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەجیاتی ناسنامەی ونبوو، لەسەر داواکاریی خۆیان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی پێویست.