وەزارەتی پلاندانان

پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
ناردنى ڕاپۆرتى ئامارى بۆ (دامودەزگاکانى حکومەت، UN، NGOs، هەر هاوڵاتيیەک کە پێويستى بە داتا بێت) بە دەستهێنانی ژمارە و داتا و نیشاندەرە ئامارییەکان، لە بوارە جیاجیاکان دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی UN و بانکی نێودەوڵەتی، ڕووپێوییەکان ئەنجامدەدرێت وەک (MICS, IHSES, CFSVA).
مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.