بەڕێوەبەرایەتی تۆمار

هەموو ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ڕێگەى ڕێکخراوێکەوە کارى مەدەنى ئەنجامبدەن، دەتوانن ڕێکخراوێک دروستبکەن و کار لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن، دوو (٢) ڕێکخراو یان زیاتر پێکەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش دەتوانن تۆڕێکی ڕێکخراو تۆماربکەن.
هەر ڕێکخراوێک، کە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغدا تۆمارکرابێت و بیەوێت لە هەرێمی کوردستان کاربکات، دەتوانێت لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان خۆی تۆماربکات، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
هەر ڕێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کاربکەن، لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆماردەکەن، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.