فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

هەموو ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ڕێگەى ڕێکخراوێکەوە کارى مەدەنى ئەنجامبدەن، دەتوانن ڕێکخراوێک دروستبکەن و کار لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن، دوو (٢) ڕێکخراو یان زیاتر پێکەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش دەتوانن تۆڕێکی ڕێکخراو تۆماربکەن.
بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، پێویستە ساڵانە ڕاپۆرتی دارایی پێشکەشبکات و دەکرێت لە لایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە وردبینی بۆ بکرێت.
هەندێک جار لە لایەن بەشێک لە دامودەزگا حکومییەکان داوای پشتگیری لە ڕێکخراوەکان دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی تۆمارکردنی ڕێکخراوەکان لە فەرمانگە، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگە پشتگیری بەو ڕێکخراوانە دەدات،کە ئەم داواکارییە پێشکەشدەکەن.

ئەم خزمەتە بە ئامانجى تەواوکردنى بڕگەکانى یاساى ژمارە (١)ی ساڵى ٢٠١١، ماددەى (١٢-١٣-١٤) و ماددەى (٢١) پێشکەشدەکرێت، بە مەبەستی بە فەرمى ناساندنى دەستەى کارگێڕیى ڕێکخراو، وەک دامەزراوەیەکى تۆمارکراو لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێگە خۆشکردن بۆ دامەزراوە حکومى و ئەهلییەکان، تا بتوانن لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا پەیوەندى ببەستن.
هەر ڕێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کاربکەن، لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆماردەکەن، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
هەر ڕێکخراوێک، کە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغدا تۆمارکرابێت و بیەوێت لە هەرێمی کوردستان کاربکات، دەتوانێت لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان خۆی تۆماربکات، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان هۆڵێکى گەورەى هەیە تایبەت بە کۆنفرانس و کۆبوونەوە و چالاکیی ڕێکخراوەکان، لە کاتی داواکردنی ئەم هۆڵە لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە، بۆیان ئامادەدەکرێت.