بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری

دابین کردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ بەرێوەبەرایەتى ڤیتیرنەرى پارێزگاکان و ڕێکخستن و رێپێدانى مۆلەتى هاوردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ کۆمپانیاکانى ڤیتیرنەرى.
بریتییە لەپێدانی پەنجەماسی ئامادەکراو لەپڕۆژەکانی پەنجەماسی لەکەرتی گشتی, بەپڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لەکەرتی تایبەت بەنرخێکی پاڵپشتکراو. رێژەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ خستنەناو ئاوی بەنداوەکان و کۆگا ئاوییەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی ماسی لەبەنداوەکان.
پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.