وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی (ئەهلی) وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بە پێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات، كە چەند بەشێک دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری)، بە مەبەستی وەرگرتنی قوتابیان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتین، لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نییە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میرییەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەن نییە بۆ وەرگرتنیان.
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
(گرێبەستی) چاپكردنی پەرتووكەكانی قۆناغەكانی خوێندن چاپكردنی پەرتووكەكانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، كە ساڵانە تەندەری بۆ دەكرێت، بە مەبەستی چاپكردن. هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندان چاپخانە و دەزگای چاپ، پێشكەشی ئەم تەندەرە دەكەن، بە پێی ئەو خەسڵەتەی كە وەزارەت دایناوە و هەبوونی مەرجەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی كردنەوە و شیكردنەوەی تەندەرەكان. بە پشت بەستن بە مەرجەكانی كەمكردنەوە، دەزگایەكی چاپ یاخود چاپخانەیەک ئەم تەندەرەی بۆ دەردەچێت و دەبێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەت بكات، كە لە ماوەیەكی دیاریكراو ئەم پەرتووكانە ڕادەستی وەزارەت بكات. مەرج نییە كەمترین نرخ وەربگیرێت.
خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەکانی دەرەکی ئەو قوتابییانەی دابڕاون لە خوێندن و مافی خوێندنیان لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەماوە و دەیانەوێت بڕوانامە بە دەست بهێنن، پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی لە ئەزموونەکانی دەرەکی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە.
وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون (وثیقە التخرج) وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون، بۆ مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن یاخود هەر مەبەستێکی تر بێت.
وەرگێڕانی بڕوانامەی ناوخۆیی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.
مۆڵەتی کردنەوەى پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ناحکومی پێدانی مۆڵەتە بۆ کردنەوەی پەیمانگای فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى، پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن.