بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی

چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).