پێناسە
نوێکردنەی مۆڵەتی وەرشەی زێڕ، دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان / دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری / بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆرش / تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
مۆڵەتی وەرشەی زێڕی هەبێت و بەردەوام بێت لە کارەکەی.
پێویستە پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت کە ئەندامە لە لایان.
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ئەگەر خزمەتخواز لە ١/٢ تاکو ٥/٣١ مۆڵەتەکەی نوێ نەکردەوە سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ تاوەکو ١١/١٥، دوای ئەوە دوایین ئاگادارکردنەوەی بۆ دەچێت ئەگەر تاوەکو ١٢/١ مۆڵەتەکەی نوێ نەکاتەوە مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
لەکاتی تێکچون یان کاڵبوونەوەی مۆڵەتەکە خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەتێکی تر بکات بێبەرامبەر، بەڵام لە کاتی ونبون یاخوت لەناوچوونی مۆڵەت بە هەر هۆکارێک خزمەتخواز دەتوانێت داوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی تر بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
دەفتەری مۆڵەتی زێڕینگری.
پاکانەی باجی دەرامەت.
پشتگیری سەندیکای زێڕنگران.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٦/٣/٢٠١٤:
- بڕی (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.
- بڕی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنینی تەرازوو
- بڕی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ فۆرم.
- لە کاتی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت سزای دواکەوتن بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
- لە کاتی ونبوون یان لەناوچوونی مۆڵەتەکەی بڕی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار بوەردەگیرێت لە بەرامبەر نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی کۆنترۆڵی جۆری دەکات بە پێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
دوای گەڕاندنەوەی پشتگیری سەندیکای زێڕنگاران و باجی دەرامەت سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی دانی ڕسومات.
وێنەیەک لە پسولەی پارەدان دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری خشڵ، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-11
دوا دەستکاری07-09-2023

Add new comment